لقی پشدەری زانایان وئەوقاف وخویندنگەی ئاینی قەڵادزێ‌ لەگەڵ وتار خوێنان كۆئەبنەوە

بەرواری 9/1/2014 بەئامادەبوونی لێپرسراوی لق و كاگێڕان و بەرپرسی ناوچەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقاف و خوێندگەی ئاینی قەڵادزێ‌ كۆبونەوەیەكی تایبەت بە ووتار خوێنانی سنوری پشدەر سازكرا لەبارەگای ئەوقاف، وەمیوانداری قائممقام و ئاسایش و پۆلیسی پشدەر و نوێنەری ئەقافی ڕاپەڕین كرابوو ، چەند تەوەرێك باسی لێوە كرا : وەكو :

 1: كەم كردنەوەی كاتی پرسەكان ..

2 : پاراستنی جوانی ژینگەی كوردوستان و قەدەغەكردنی ڕاو ..

3 : هەوڵی دابینكردنی نەوت بۆمزگەوتەكان ..

 4 : پابەند بونی زیاتری مامۆستایان بە كاری ئاینی خۆیان ..

5 : پاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات و شارەكەمان ئەركی سەرشانی هەمومانەو بەتایبەتی

       زانایانمان و وتار خوێنانمان بۆ هوشیار كردنەوەی خەڵك

6:چۆنیەتی ئەنجامدانی ئاهەنگی مەولود ..  وەبڕیارماندا كە ڕۆژی دووشەممە بەرواری 13/1 ئاهەنگی گشتی جەماوەری لە مزگەوتی ( گەورەی ڕاپەڕین ) ئەنجام بدەین ،

 وەڕۆژی سێ شەممە بەرواری 14/1 ئاهەنگێك لە ناحیەی هەڵشۆ و لەمزگەوتی گەورەی هەڵشۆ ئەنجام بدەین . وە هەروەهاڕۆژی پێنج شەممەش بەرواری 16/1 لەناحیەی هێرۆ ئاهەنگی مەولود ئەنجام بدەین .. ان شا  ْ الله ...