لقی ڕانیە لە کۆتا ڕۆژی (٢٠١٣)دا دووجالاکی ئەنجامدا

ڕاگەیاندنی لق
      بەرواری (٣١/١٢/٢٠١٣) شاندێکی لق کە پێک هاتبوو لە بەرپرسی لق و کارگێڕانی ئیدارە و ڕێکخستن و ڕاگەیاندن بەیاوەری سەرپەرشتیاری لقی ڕانیە و پشدەر، سەردانی ناوەندی کۆمەڵایەتی ڕانیەیان کرد ، لە گفتوگۆیەکی چڕ و پردا باس لە میکانیزمی هاوکاری یەکدی کرا لە کارەکاندا ، تایبەت ئەوەی لە داهاتودا دەبێت زانایاکی دەڤەرەکەش بەشداری کارەکانی ناوەندی کۆمەڵایەتی بکات.

 

     ٢. دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ شاندێکی لق کە پێکهاتبوو لە بەرپرسی لق و کارگێڕانی دارایی ڕاگەیاند و ڕێکخستن ، بەشداریان کرد لە پرسەی خوا لێخۆشبێ (م.حمید ڕەباتی) کارگێڕی لقی سلێمانی ، کە پرسەکەی لەساری سلێمانی بەڕێوە چوو ، دیارە ڕۆژی پێشتریش کارگێڕی دارایی (م.عثمان) بە یاوەری سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پرسەکەی کردبوو.