لە سۆران ئامادەكاری بۆئەنجامدانی حەفتەمین ڤیستیڤالی پێغەمبەر(دروودی خاوی لەسەربێت) دەكرێت

راگەیاندنی لقی سۆران

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایك بوونی سەروەری جیهان حەزرەتی محەممەد(د.خ) لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەهەماهەنگی ئەوقافی سۆران لەكۆبونەوەیەكی تایبەتدا كارو چالاكی‌و چۆنیەتی بەڕێوەبەردنی حەفتەمین ڤیستیڤالی بەوبۆنەوە خستە روو،ئەمەو لەوكۆبەنەوەداوێڕای بەرزو بایەخدان بەبۆنەوە بڕیاردراوەك هەموو سالانی ڕابوردوو بەگەرم وگوڕو تینێكی تازەو بەرنامەو پەیامی تازەوە یادە بەرزڕابگیرێو چەندین چالاكی هەمەجۆر تایبەت بەژیان‌وكەسایەتی‌و پەیامی گەورەی پێغەمبەرمان(د.خ) پێشكەش بكرێن‌و مزگەوتەكانی سنورەكە بە سروودو مەدائیحی پێغەمبەرو هەروەها نیشاندنی پەیامی جوانی ئیسلام لەومانگەدابەڕێوەبچێت ،هەروەك هەریەك لەبەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەرێزمەلاخالد مەلەكی ومەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ئاماەیان بەوەدا كەوەك هەموو سالانی ڕابوردوو ئەمسالیش بەهەماهەنگی نێوانیان كۆمەلێك بەرنامەو كاریان لەبەردەمدایە لەمانگی مەولوددا كەهیوادارین ببێتە مایەی رەزابوونی خواو بەرزو بایەخێك كەشایستەی پێغەمبەرمان بێت ودانیشتوانی دەڤەرەكەش سوودی لێوەرگرن كەئەركی هەموو موسولمانێك لەویادەدا بەشكۆمەندیەوە چاو لەئاكارو رەفتارەجوانەكانی ئەو پێغەمبەرە بكات وبیكاتە سەرمەشقی ژیانی خۆی .