دوای ئەوەی چەند كەسێك لە بازاری شێخەڵای شاری هەولێر لەسەر شوێنی دانانی دەستشۆری مزگەوت دەمەقاڵیان لەگەڵ مامۆستا لێوە دروست دەبێت، دەستدرێژییان كردە سەر مامۆستا مەلا موسلیح پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی شێخەڵا، یەكێتی زانایان لە یەكەم ساتەوە پشتیوانی مامۆستای ناوبراوی كرد، لەو بارەوە شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: لە یەكەم ساتەوە بە پیر مامۆستاوە چووینو، بەشێوەی مەیدانی پشتگیریمان كرد، بەتایبەتی ئەوانەی لە مامۆستایان دابوو، بە شێوازێكی زۆر ناشیرینو لە كاتی دەوامی مامۆستا لە مزگەوت دەستدرێژیان كردبووە سەر، كارەكەشیان وێرای ئەوەی بە ناهەقی ئەنجامیان دابوو، ئازاریشیان بە مامۆستا گەیاندووە، هەروەك ئەمە دەچێتە خانەی سوكایەتیكردن بە پیشەو شوێنی كاری مامۆستا، كە وتارخوێنو پێشنوێژی مزگەوتە، سەرەتا هەوڵماندا رێگەچارەیەك بۆ كێشەكە ببینینەوە، بەڵام لایەنی بەرامبەر بۆ ئاشتەواییەكە، ئامادە نەبوون داخوازیەكانی مامۆستا جێبەجَێ بكەن، ئێستاش دۆسیەكە چووەتە دادگەو هیوادارین یاساو دەزگا ئەمینەكان رۆڵی عادیلانەی خۆیان ببینن، ئەگینا ناچارین وەكو رێكخراو لەبەرامبەر ئەم سوكایەتیپێكردنە هەڵوێستی زیاترمان هەبێت، بەتایبەتی لە یەكەم هەنگاوەوە كە پشتیوانی مامۆستامان كرد ویستمان بابەتەكە چارەسەر بكرێت, تا ویستمان لە راگەیاندنەکانی خۆشمان قسەی لێوە نەکەین و بۆ ماوەی هەفتەیەك دوور لە راگەیاندن كارمان لەسەری كرد بۆ ئەوەی مافی مامۆستا بدرێت و ئەم خانەوادەیەش تووشی حاڵەتێکی نەخوازراو نەبن، بەڵام بەداخەوە تەواو نەهاتنە پێش، ئێستاش لە پشتگیری مامۆستا بەردەوام دەبین. |