به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئایینی‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و ریش سپی‌و پیاو ماقوڵان‌و گه‌نج‌و لاو و هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌و، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكی ئایینی به هه‌ماهه‌نگی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان حه‌وته‌مین فیستیڤالی تایبه‌ت به‌یادی مولودی له‌شاری سۆران ساز كرد. سه‌ره‌تای فیستیڤاڵه‌كه چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه، دواتر وته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فیستیڤاڵ له‌لایه‌ن (وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی)خوێندرایه‌وه‌و وێرای پیرۆزبایی به‌م بۆنه‌یه‌وه باسیشی له گه‌وره‌ی یاده‌كه كرد، كه‌بویته به شێكی زیندوو له كلتوری گه‌له‌كه‌مان وه ئه‌مه‌ش به‌نیشانه‌ی ئایین په‌روه‌ری خه‌ڵكی كوردستان دانا,هه‌روه‌ك هیواشی خواست یادی مولود هانده‌رێكی به‌هێز بێت بۆ یه‌ك رێزی نێو ماڵی كوردوپاراستنی ئه‌زموونی سیاسی هه‌رێمی كوردستان. پاشان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی تایبه‌ت به مه‌لوودو كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌نته‌ری زانایان‌و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان بۆ رێكخستنی فیستیڤاڵی مه‌ولود، پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌شی له موسڵمانان كرد‌و هیوای خواست ببێته هانده‌رێك بۆ زیاتر ئاشنا بوون به ژیان‌و رێبازی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌ك به پێویستی زانی هه‌مووان ئه‌و یاده بكه‌ینه هه‌وێنی ته‌بایی‌و یه‌كریزی نێو ماڵی كورد‌و رێزگرتن له یه‌كترو به‌رجه‌سته‌كردنی ره‌وشته به‌رزه‌كان‌و پاككردنه‌وه‌ی دڵ‌و ده‌روون‌و خۆپارێزی له ئاكاره نادروسته‌كان‌و قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی دینداری‌و نیشتمانی. گوتیشی: گه‌لی كورد‌و شاری هه‌ولێر شانازیه‌كی گه‌وره‌یان له یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولوود پێ بڕاوه‌و بگره شانازیه‌كی گه‌وره‌شه بۆ ئێمه مانان هه‌موو لایه‌ك بتوانین ساڵ به ساڵ بایه‌خی زیاتر به‌و یاده بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له رووی مه‌عنه‌وی‌و دینداریه‌وه بتوانین لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه له ژیان هه‌ڵده‌ینه‌وه‌و واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و ئاستێكی باشتر به‌رین. دواتر كرمانج عزت قائیمقامی سۆران وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی پێغه‌مبه‌ر كرد‌و رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمیشی له بایه‌خدان به‌و جۆره یادانه به‌رز نرخاند. ئینجا له‌رێگای ئامێری داتاشۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاسه‌واری پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) نمایش كرا. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ردوو سروودبێژی لاو هێمن پێنجوێنی‌و بێوار هه‌ركی له‌گه‌ڵ هاوكارانیان چه‌ندین سروود‌و مه‌دیحه‌ی تایبه‌ت به‌و یاده به‌رزه‌یان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد‌و چه‌ندین پارچه په‌خشانیش خوێندرانه‌وه. |