ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه (12/1/2013) شاندێكی گرووپی ئاڵا، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد. مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی شانده‌كه پشتیوانی خۆی بۆ ئاڵا ده‌ربڕی‌و، پێی وابوو له سه‌رده‌می ئه‌مرۆكه‌ماندا ئاڵا یه‌ك له هێماكانی نه‌ته‌وه‌و پێویسته هه‌مووان رێزی بگرن. كاك پاڵه‌وان له‌لای خۆیه‌وه به‌ناوی گرووپی ئاڵا وێڕای سوپاسی بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ی یه‌كێتی زانایان، هیوای خواست زانایان هاوكاری گرووپه‌كه‌یان بن بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان له مه‌ر ئاڵاوه به‌تایبه‌تی نووسین له‌سه‌ر ئاڵا، كه ناكرێ شت له‌سه‌ر ئاڵا بنووسرێت. كاك هێمن ئه‌حمه‌دیش ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه ئه‌وان بۆ ئه‌وه هاتوون، پشتیوانی زانایانی ئایینی وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تی كه خۆشبه‌ختانه خه‌ڵكی كوردستان زیاتر گۆی له مامۆستایانی ئایینی ده‌گرێت. سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دووباره پشتیوانی ته‌واوی یه‌كێتی زانایانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كارێك خزمه‌ت به وڵات‌و نیشتیمان بكات، به‌تایبه‌تی ئاڵا كه هێمای نه‌ته‌وه‌یه‌كه. شایانی باسه هه‌ر یه‌ك له مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون. |