لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی قایمقامیه‌ت وده‌زگای ئه‌یلول و چه‌ند زانایه‌ک له‌سۆران ده‌كات

راگه‌یاندنی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان

سه‌رله‌به‌یانی 13/9/2010دووشه‌ممه‌ به‌هاوڕێیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران ، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوون له‌ به‌رێز (م. خالد مه‌له‌كی ) به‌رپرسی لق وكارگێران، به‌مه‌به‌ستی جه‌ژنه‌ پیرۆزانه‌و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان سه‌ردانی قایمقامیه‌تی سۆرانیان كردو، له‌لایه‌ن به‌رێز (كرمانج عزت) قایمقامی قه‌زای سۆران به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو له دانیشتنێكدا رۆلی مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌رز نرخێنرا.

له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ لقی سۆرانی یه‌كیه‌تی زانایان ده‌ست خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێزیان كرد بۆ هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی نێوانیان.

له‌ هه‌مان رۆژدا شاندی لقه‌كه‌مان به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبای ساڵیادی دامه‌زراندنی شۆرشی ئه‌یلولی مه‌زن، سه‌ردانی ده‌زگای ئه‌یلولیان كرد له‌ سۆران، كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرس وكارمه‌ندانی ده‌زگا كه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكراو ئه‌مه‌و له‌و دانیشنه‌دا باسی رۆلی ئایین په‌روه‌ری ونیشتمان په‌روه‌ریانه‌ی مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ری سۆران كرا، كه‌ هه‌موو كات به‌ كردارو به‌ ره‌فتار گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوون بۆ به‌رگریكردن له‌ ئایین وخاك و وڵات .


هه‌روه‌ها به‌هاوڕێیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوون له‌ به‌رس وكارگێرانی لق له‌رۆژی دووه‌می جه‌ژندا به‌مه‌ستی جه‌ژنه‌پیرۆزانه‌ سه‌ردانی چه‌ندین مامۆستاوكه‌سایه‌تی ئاینی ده‌ڤه‌ری سۆرانیان كردوله‌نزیكه‌وه‌جه‌ژنه‌پیرۆزه‌یان ئاراسته‌كردن وهیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن.