رۆژی دووشه‌ممه 13/1/2014 كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی 12ی ره‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 1435كۆچی، ساڵیادی له‌دایكبوونی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی (محمد_ درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان‌و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی‌و كه‌سایه‌تی‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و خه‌ڵكی شاره‌كه مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن وتارخوێنی مزگه‌وت مامۆستا مه‌لا شوان ئه‌بوبه‌كر خوێندرایه‌وه. پاشان وته‌ی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا یوسف خوێندرایه‌وه‌و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی له موسڵمانان‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) خسته روو، هه‌روه‌ك رۆڵی حكومه‌تی له به‌رز راگرتنی بۆنه ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز نرخاند. دواتر وته‌ی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌م مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی خوێندرایه‌وه‌و ئاماژه‌ی به گه‌وره‌ی یاده‌كه‌و چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌رووی میهره‌بانی‌و لێبورده‌یی‌و رێزگرتنی یه‌كترو هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاماده‌بووان خسته روو، باسی له‌وه‌شكرد كه ئێستا له سایه‌ی فه‌زڵی خوا دۆخێكی ئارام‌و پێشكه‌وتوو بۆ گه‌لی كورد فه‌راهه‌م بووه پێویسته رێزی بگرین‌و ستایشی خوای له‌سه‌ر بكه‌ین. پاشان به‌ڕێز عه‌بدولواحید گوانی قائیمقامی قه‌زای چۆمان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وێڕای ده‌ستخۆشی‌و بۆ رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌و پیرۆزبایی له‌ئاماده‌بووان، تیشكی خسته سه‌ر پیرۆزی یاده‌كه‌و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌و باره‌یه‌وه. وێڕای ئه‌م وتارانه‌ش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و ده‌نگخۆشی سنووره‌كه چه‌ندین سروود‌و مه‌دیحه‌ی تایبه‌ت به‌و بۆنه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كران‌و بوونه جێگه خۆشحاڵی هه‌مووانه‌وه. جێی ئاماژه پێدانه وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌م مه‌راسیمه به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان‌و ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان ئه‌نجام درا. |