شاری هەولێر لە دووەم رۆژی ڤیستڤاڵی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەردا

لە رۆژی دووەم رۆژی ڤیستڤاڵی حەوت رۆژەی یادی لە دایك بوونی فەخری كائینات حەزرەتی محمد دروودی خوای لە سەر بێت شاندیكی یەكێتی زانایان بە سەرۆكایەتی مامۆستا مەلا عبدالله مەلا سعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ شاندی یاوەری كە پێكهاتبوون لە مامۆستا مەلا جلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و سێخ عەبدولباسیت بالیسانی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی‌و شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان‌و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی زانایان لە بەشی پەیوەندیەكان سەر لە بەیانی 13 / 1 / 2014  بەشداریان كرد لەئاهەنگی رێورەسمەكانی مولودی پێغەمبەر لە مزگەوتەكانی شاری هەولێر.

شایەنی باسە هەر لە دووەەم رۆژی ڤیستڤاڵەكەدا لە چەندین شوێن لەلایەن رێكخەری ڤیستڤاڵ شیرنایەتی دابەش كرا. لەلایەكی تریشەوە ئەو منداڵانەی لەم رۆژە لە دایك بوونە ناوەكانیان تۆمار كرا بۆ بەخشینی خەڵاتی ڤیستڤاڵ .

هەروەها لە درێژەی كارو چالاكیەكانی یادی لە دایك بوونی فەخری كائینات حەزرەتی محمد مصگفی دروودی خوای لەسەر بێت دوای نوێژی عیشا‌و لە مزگەوتی شەهید سەباح لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر‌و، ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئاینی‌و بەرپرسانی دام‌و دەزگاكانی حكومی‌و حزبی‌و جەماوەرێكی بەرچاو یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر بەرز راگیرا .