دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه 12/ربیع الاول /1435 كۆچی به‌رامبه‌ر 13/1/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گه‌رمیان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری كه‌لار به‌ئاماده‌بوونی صلاح كوێخا سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شێخ محمد شاكه‌لی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆكاروباری ئاینی و به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایانی ئاینی و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ڕێكخراوه‌یی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سایه‌تی و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ده‌ڤه‌ره‌كه ئاهه‌نگێگی شایسته‌و شكۆداریان ڕێكخست سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا ئه‌بوبه‌كره‌وه ده‌ستی پێكردوو پاشان په‌یامی یه‌وكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی یه‌كه‌وه خوێنرایه‌وه‌و تیایدا به‌ناوی زانایانی ئاینی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی له ئاماده‌بوان و ته‌واوی موسوڵمانانی گه‌رمیان و كوردستان كرد پاشان مامۆستا مه‌لا موسته‌فا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گه‌رمیان ووتاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی خوێنده‌وه‌و له ووتاره‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی داوای ته‌بایی و برایه‌تی و یه‌كڕیزی له موسوڵمانان كرد پاشان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌وه له ووته‌یه‌دا سوپاسی په‌رۆشی و ئاماده‌بوونی موسوڵمانانی كرد‌و هیوای خواست كه زیاتر‌و زیاتر گرنگی به‌ئاكارو ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌وپه‌یامبه‌ره ئازیزه بده‌ن ، پاشان مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای گه‌رمیان ووتارێكی رۆحی و ئیمانی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و زه‌روره‌تی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ری له ژیانی ڕۆژانه‌ی باوه‌ڕداراندا خسته ڕوو شایانی باسه ناوبه‌ناوی ووتاره‌كان به سرودی ئاینی له‌لایه‌ن گروپی ژه‌نیارانی ده‌فی كامۆ وه ڕازێنرایه‌وه‌و به‌دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی به‌مه‌راسیمه هێنرا |