سه‌یفه‌دین خالد لاسه‌یی/ ئه‌وقافی شه‌قلاوه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی شه‌قلاوه به هاوكاری لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و عه‌سكه‌ری ومامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تی مه‌سیحیه‌كانی شه‌قلاوه و ریش سپیان و لاوانی شه‌قلاوه كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شه‌قلاوه دوای كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی ئایینی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند فاخر كانی به‌ردی به‌هاوكاری ئه‌وقافی شه‌قلاوه ههلًسا به به‌رز راگرتنی رۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محمد درودوسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت . دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز لهبهدهنگی مه‌لا ره‌شاد ووته‌ی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن مه‌لا نیاز عه‌بدولعه‌زیز پێشكه‌شكرا دواتر حاجی سه‌رباز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قلاوه ووته‌ی ئه‌وقافی پێشكه‌ش كرد و تیایدا تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ گرنگی دان به‌م یاده له‌سه‌رجه‌م شار‌و شاره‌دێكانی كوردستان وه‌ك به‌رنامه‌ی سالانه دواتر دووتاری لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێـی زانایانی ئایینی له‌لایه‌ن مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق پێشكه‌ش كرا و به‌رێزیان تیشكی خسته سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌وقاف وزانایان بۆ ئه‌نجام دانی یادو بۆنه ئایینی یه‌كان له‌دوا ووتاریشدا مه‌لا مه‌هدی مه‌لا عوسمان ووتارێكی ئایینی پێشكه‌ش كرد به‌ووردی تیشكی خسته سه‌ر له‌دایك بوون و ژیانی پێغه‌مبه‌ر حه‌زره‌تی محمد ردود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌وا ژیانی ئهوقوتابخانهیهكی بۆ ئه‌مرۆ له‌كۆتایی یاده‌كه‌دا له‌گه‌ڵ پێشكه‌ش كردنی چه‌ند سروود و لاواندنه‌وه‌یه‌كی ئایینی به‌خشینی شیرینی كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات جێگه‌ی ئاماژه پێدانه له‌رۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان و تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی صلاح ا‌لدین ولیژنه ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان 6 ئاهه‌نگی مه‌ولودی سازكرد به‌م شێوه‌یه كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌یه‌ك كاتدالهههیهك له مزگه‌وتی گه‌وره‌یی شه‌قلاوه و چوارخولهفا ناحیه‌ی صلاح ا‌لدین و مزگه‌وتی گه‌وره‌یی باسرمه و مزگه‌وتی گه‌وره‌یی هه‌ریر و مزگه‌وتی هیرانی نوێ ئه‌نجام درا مه‌راسیمی دوامهولودیش كاتژمێر 3 ی ئێواره له مزگه‌وتی شێخ محی ا‌لدین له ناحیه‌ی بالیسان به‌رێوه‌چوو. |