لقی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام بەرز رائەگرن

لە ئاهەنگێكی پڕشكۆدا بەبۆنەی یادی هاتنە دونیای پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی (محمد) (درودی خوای لەسەر بێت) سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە (12)ربیعی یەكەم 13/1/2014 لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافەكانی پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی وەبە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی‌و بەرپرس‌و نوێنەری حیزب‌و لایەنە سیاسییەكان‌و زانایانی ئایینی‌و شێخانی تەریقەت‌و قەشەی مەسیحییەكان‌و ریش سپی‌و پیاو ماقوڵان‌و كۆمەڵێكی زۆر لەژنان‌و دایكانی بەرێزی شارەكە لەمزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی (مزگەوتی كاك ئەحمەدی شێخ )  ئاهەنگێكی پر شكۆیان بەو بۆنەیەوە ساز كرد و سەرەتای ئاهەنگەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكردو پاشان ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن  بەرێز مامۆستا شێخ ماجد  پێشنوێژو وتار خوێنی مزگەوتەكە پێشكەشكر، ووتەی لێژنەی ئامادەكاری ئاهەنگ لەلایەن كاك حاجی عەتا بەرێوەبەری گشتی ئەوقافەكانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكرا، پاشان ووتەی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلا نەجمەددین قادر بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانەوە پێشكەشكرا بەرێزیان لە ووتەكەیدا ئاماژەی كرد بەوەی كە ئێمە وەك توێژی زانایان كە پێمان ئەوترێت میراتگرانی پێشەوای مرۆڤایەتی بەتایبەتی‌و گەلی كوردی موسوڵمان بەگسشتی شانازی ئەكەین  بە هاتنە سەر دونیای وەها پێسشەوایەك كەئەبێت مرۆڤایەتی بەگشتی شانازی پێوە بكات‌و، ئاماژەی بەوەشدا كەلەم ساتە وەختەدا زیاتر پێویستیمان بە یەكریزی‌و یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردی هەیەو پێویستە موسوڵمانان بەگشتی‌و لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتی ئەم یۆنەیە بكەنە پێگەیەكی دروستكردن‌و پتەوكردنی برایەتی‌و  تەبایی‌و  بەیەكەوە ژیانی گشت چین‌و توێژەكانی كۆمەڵگاكەمان، پاشان ووتاری پارێزگاری سلێمانی خوێنرایەوە، لە كۆتایی ئاهەنگەكە ژمارەیەكی زۆر لە برووسكەی پیرۆزبایی لایەنە سیاسییەكان‌و  شێخانی تەریقەت‌و پیاو ماقوڵان خوێندرایەوە، ئاهەنگەكەش بەچەند قەسیدە‌و شیعری شاعیرانی گەلەكەمان لەلایەن چەند برایەكی دەنگ خۆشی شارەكەوە بە كۆتاهات‌و گشت بەشداربووان خۆشحاڵی خۆیان بەو  یادە پیرۆزە دەربری.