راگه‌یاندنی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان
چوار سال له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌هاوكاری ئه‌وقافی سۆران به‌رنامه‌ی (مینبه‌ر) له رادیۆی زاری كرمانجی له‌ده‌ڤه‌ری سۆران پێشكه‌ش ده‌كرێ، كه تیایدا له ماوه‌ی 1كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌كدا له ڕێگه‌ی میوانداری راسته‌وخۆی مامۆستایه‌كی ئاینی بابه‌ته ئاینیه‌كان باس وشرۆڤه‌ی له باره‌وه ده‌كرێ و، توانیویه‌تی بیسه‌رو هۆگرێكی زۆر له سنوری رادیۆكه له خۆی كۆبكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گووتنه هه‌موو سالێكی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌و به‌رنامه‌یه له ئێواراندا به‌رده‌وام دهبێو هه‌ر رۆژه‌و مامۆستایه‌كی ئاینی له ستیدیۆی ڕادیۆ میوانداری ده‌كرێ‌و له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان لقی سۆران كاری ئاماده‌كردنی بۆده‌كرێ و، (ملا یاسین ملا عبدالله چۆمبارۆكی) پێشكه‌شی دهكاو له‌سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانیدا پرسیارێك ئاراسته‌ی بیسه‌ران ده‌كرێ‌و خه‌لاتی بۆ دابین ده‌كرێ.
ئه‌مسالیش (مینبه‌ر)به25 خه‌لاتی جۆراو جۆره‌وه به هاوكاری ئه‌وقافی سۆران كۆتای به به‌رنامه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مسالی 1431ك هێناو. وه‌ك و هه‌میشه به‌رنامه‌ی ئاسایی خۆی ههموورۆژانی دووشه‌ممه بهخهلاتێكهوه پێشكه‌ش ده‌كرێ.شایانی باسه رادیۆی زاری كرمانجی چه‌ندین ساله به‌به‌رنامه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانی له‌ده‌ڤه‌ری سۆران كاردهكاوسنووری شه‌پۆله‌كه‌ی ده‌گاته سنووری ناحیه‌ی خه‌بات وبهردهرهش .
|