لقی ڕانیە یادی مەولودی بەرز ڕاگرت‌و بەشداری چەند ئاهەنگی تریشی کرد

لە رۆژی دووشەممە 13/1/2014 بەرانبەر (١٢)ی ڕبیعی یەكەم، لقی ڕانیە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی ڕاپەڕین بەبەژداری نوێنەرانی حیزبی‌و حکومی شارەکەو بە ئامادەبوونی دادوەری دادگاو نوێنەری ئیدارە‌و زۆرێک لەزانایانی ئایینی دەڤەرەکەو جەماوەرێکی بەرچاوی شار بەڕیش سپی‌و پیاو ماقو ڵ‌و گەنج‌و منداڵەوە ئاهەنگێکی شایستەی بەیادی لە دایك بوونی سەروەری مرۆڤایەتی  له شاری رانیه ئەنجامدا، ئاهەنگەكە بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد وتەی یەكێتی زانایان‌و ئەوقاف وئیدارەی تێدا خوێندرایەو جگە لە شیعرو سرود بە شیرینی دابەش کردن کۆتایی پێهات.

وە لقی رانیە بەشداری لەم ئاهەنگانەش داكرد:

1-     ئاهەنگی هۆڵی (٥)ی ئازارو.

2-     ئاهەنگێكی تر لە شارۆچکەی چوارقوڕنە.

3-     یادێکی تر لەمزگەوتی (کاکەمین عزیزئاغا) لە ڕانیە کەبەرپرسی لق وتەیەکی تیادا خوێندەوە، ڕاگەیاندنی لق بە شعرێک بەشداری کرد.