سێیەم رۆژی ڤیستڤاڵی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) لە شاری هەولێر بەرێوەچوو

هەر لە درێژەی كارو چالاكیەكانی لێژنەی ڤیستڤاڵ، سەر لە ئیوارەی هەمان رۆژ لە مزگەوتی جەلیل خەیات سمینارێك بۆ د.محسن محمد حسین پسپۆر لە مێژوی ئیسلامی لە ژێر ناو نیشانی [ هەولێر لە رۆژگاری سولتان سەلاحەدینی ئەیوبی‌و سولتان موزفەرەدینی گوكبوری‌و باسی رێوڕەسمی مەولود لەو رۆژگارە] لە لایەن لێژنەی ڤیستڤاڵ بەرێوەچوو، مامۆستا مەلا عبدالله مەلا سعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و، مامۆستا مەلا جەلال خیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێر‌و، د.دیار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگاری هەولێر‌و، نوێنەری پارێزگاری هەولێر‌و، نوێنەری زانكۆی سەلاحەددین‌و، كۆڕبەندی هزری ئیسلامی‌و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر‌و، پەیمانگای دیراساتی ئیسلامی‌و، كۆمەڵەی قوڕئان خوێنانی كوردستان لە بەشداربوانی سیمینارەكە بوون.