لە ساڵیادی لە دایك بوونی پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێت) پێشانگایەكی خۆشنووسی كرایەوە

لە رۆژی سێشەممە 14/1/2014 بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری هەولێرو سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و قائیمقامی قەزای دەشتی هەولێرو نوێنەری وەزارەتی پەروەردەو ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی‌و كۆمەڵەی قوڕئان خوێنانی كوردستان پێشانگایەكی خۆشنووسی لە قوتابخانەی ئیبن خەلەكانی شاری هەولێر كرایەوە.

لە پێشانگاكەدا زیاد موهەندیس سەرۆكی كۆمەڵەی خۆشنووسان بە خەباتی راگەیاند سێیەمین جارە لە هەرێمی كوردستان بەشداری لەو پێشانگایەدا بكەین، ئەمساڵیش بە بۆنەی رۆژی لە دایك بوونی فەخری كائینات‌و بوونی هەولێر بە پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەب بە هاوكاری پارێزگاری پارێزگاری هەولێر هەڵساین بە كردنەوەی ئەم پێشانگایە لە چوار چێوەی ڤیستیڤاڵی 7 رژەی لە دایكبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێت) كە پێشانگایەكە چەند وێنەیەكی كۆنی شاری هەولێرو چەندین نمونەی خەتەكانی نووسینی ئایەتە پیرۆزەكان لە خۆدەگرێت.