لقی پشده‌ر یادی مه‌ولود به‌رز ڕا ئه‌گرێت

به‌رواری 13/1/2014 لقی پشده‌رمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف وخوێندنگه‌ی ئاینی پشده‌ر ئاهه‌نگێكی  به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له‌یادی مه‌ولودی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی ( محمد المصطفی ) صلی الله علیه وسلّم ئه‌نجامدرا له‌مزگه‌وتی ( گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین ) له‌قه‌ڵادزێ‌ وه‌جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ برایان و خوشكان  ئاماده‌بوون كه‌ئه‌ومزگه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ پڕبوبو وه‌ له‌ حه‌شه‌و سه‌ر شه‌قامه‌كانیش موسوڵمانان وێستابوون .وه‌چه‌ندین وتارو و سرود به‌ده‌ف و كۆرسه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا وه‌چه‌ندین نوسین و وێنه‌ی ئابنیش به‌ داتاشۆ نمایش كرا ، وه‌وتاری لقیش له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق (مامۆستا ملا ئه‌حمه‌دی خانه‌قاوه‌ ) پێشكه‌ش كرا كه‌تێیدا پاش به‌خێر هێنانی ئاماده‌بوان و سوپاسی كه‌ناڵه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌شداریان  كردوه‌ ، ئاماژه‌ی  به‌و په‌یامانه‌ كرد كه‌ یه‌كێتی زانـایـانمان ئه‌یه‌وێ‌

له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا بیكاته‌ دیاری و پێشكه‌شی  گه‌له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مانی  بكات له‌

( برایه‌تی و ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵ كردن و پابه‌ندبونی زیاتر به‌ سوننه‌ت و شه‌ریعه‌ته‌جوانه‌كه‌ی ئیسلام و داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان و دادوه‌ر و پاراستی ئه‌من و ئاسایشی كوردوستان و ..) جه‌ند په‌یامێكی تریش .وه‌به‌دابه‌شكردنی شیرنی كۆتایمان  به‌ئاهه‌نگه‌كه‌  هێنا . كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی و دڵخۆشی ئاماده‌ بوان بوو.