ئه‌ندام كۆنگرێسێكی ئه‌مه‌ریكی كه ناوی (كه‌یس ئیلسۆن)ه تاكه ئه‌ندامی موسڵمانی كۆنگرێسه، له چاوپێكه‌وتنێكیدا كه له تۆڕی (سی بی ئێس)ی تایبه‌ت به هه‌واڵ و ده‌نگوباس په‌خش كرا گوتی: پێویسته له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی بۆ ناسینی ئاینه ئاسمانیهكانو به‌تایبه‌تیش ئاینی ئیسلام‌و موسڵمانانی ڕاسته‌قینه، سه‌ردانی په‌رستگاو كڵێسا‌و مزگه‌وته‌كان بكهنو له‌وێوه ڕووی جوان‌و دره‌وشاوه‌ی ئاینیان بۆ ده‌ربكه‌وێ.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زیاتر گوتی: ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هانی توند‌و تیژی‌و كوشت‌و بڕی نادات، ئه‌و كه‌سانه‌یش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئیسلامه‌وه نیه كه ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له دوا وتهیشیدا گوتی: به‌داخه‌وه له‌م دواییانه هه‌ست به‌جۆرێك له توندی‌و كاردانه‌وه‌ی نابه‌جێ ده‌كرێ به‌رامبه‌ر به ئیسلام‌و موسڵمانان، له‌لای خۆمه‌وه هیچ گومانم نیه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن كه‌مترین زانیاریان ده‌رباره‌ی ئیسلام‌و موسڵمانانی ڕاسته‌قینه نیه‌و هیچیان له قوڕئانه‌كه‌ی نه‌خوێندۆته‌وه.
|