لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان لە یادی مەولودی پێغەمبەردا (درودی خوای لەسەربێت) چەند چالاكیەك ئەنجام دەدات

لە میانەی كارو چالاكیەكانیان بۆ یادی لەدایكبونی پێشەوای مرۆڤایەتی محمدی ئەمین (درودی خوای لەسەر) لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان ئەم چەند كاروچالاكیەی بە ئەنجام گەیاند:

رۆژی دووشەممە 13/1/2014 شاندێكی لق بەشداری كرد لە ئاهەنگێگی یادی مەولود لە گوندی كانی چنار کرد كە مامۆستا شێخ جعفرو خزمانی تەكیەی قادری سازیان كردبوو.

هەر هەمان رۆژ راگەیاندنی لق بەرنامەیەكی راستەوخۆی پرسیارو وەڵامی لە رادیۆی دەنگی چەمچەماڵ سازكرد لە ئامادەو پێشكەشكردنی مامۆستا مژدە شوانی‌و سەركەوتوەكان خەڵات كران.

رۆژی سێ‌شەممە   14/1  شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق‌و چەند كارگێرو ئەندامێكی لق بەمەبەستی پیرۆزبایی ئەو یادە سەردانی چەندین بارەگای حیزبی‌و فەرمانگەی حكومیان كرد لە شاری چەمچەماڵ‌و سەرەڕای پیرۆزبایی گەرمی ئەو یادە دیاری‌و شیرینیان پێبەخشینین.

رۆژی چوارشەممە 15/1 شانێكی لق بەشداری كرد لە ئاهەنگ‌و نیوەڕۆ خوانێك لە شارۆچكەی سەنگاو كە خێرخوازانی ناوچەكە سازیان كردبوو، ئەمەو بریارە لە رۆژانی ئایندەدا لقی چەمچەماڵ چەندین چالاكی‌و مەراسیمی گرنگ بەم بۆنەیەوە ئەنجام بدات، بڕیاریشە خەڵاتی رێزلێنان ببەخشرێتە كۆمەڵێك كەسایەتی ناوچەكە لە هەموو چین‌و توێژە جیاوازەكاندا كە لە رابردوو خزمەتی دیارو بەرچاویان پێشكەش بە خەڵكی سنورەكە كردوە.