له درێژه‌ی ئه‌و بێ رێزیانهی ده‌رهه‌ق بهقوڕئانو موقه‌ده‌ساتی ئیسلام‌و موسڵمان ئه‌نجامده‌درێ، دوێنێ سێ شه‌ممه به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه كۆمه‌ڵێك جوله‌كه قوڕئانی پیرۆزیان دڕاندو بهپێكانیان له سه‌ر په‌ڕه پیرۆزه‌كانی قوڕئان هه‌ڵپه‌ڕین.
شایه‌د حاڵێكی كاره‌ساته‌كه كه‌ناوی موحه‌ممه‌د مونیره گوتی: له شه‌قامی (یافا) ی قودسی رۆژئاوا، كۆمه‌ڵێك جوله‌كه به‌پێیه چه‌په‌ڵه‌كانیان له‌سه‌ر په‌ڕی قوڕئانی پیرۆز هه‌ڵپه‌ڕین، دواتر جێیان هێشت، كاتێ چووم كۆیان بكه‌مه‌وه جوێنیان پێدام‌و سوكایه‌تی زۆریان به‌رامبه‌ر كردم‌و دواتر به‌پێ لاقه لێیاندام تا نزیكه‌ی 10 خولهك، دواتر جێیان هێشتم.
شایانی باسه له‌م ماوانه‌ی دوایی‌و دوای بڕیاری سوتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیه‌وه، سوكایه‌تی‌و بێ ڕێزیهكانی دژ به موسڵمانان روو له هه‌ڵكشان‌و زۆر بوونه، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌نگی ناڕهزاییو گلهییو گومانی موسڵمانان له سه‌رتاسه‌ری جیهان له به‌رزبوونه‌وه دایه.
|