لقی شارەزوور نەوت بەسەر مامۆستایانی شارەزوور دابەش دەكرێت

ڕۆژانی (16 – -19 -20 /1/2014) لقی شارەزوور هەستا بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هەموو مامۆستایانی بەڕێزی سنوری لقمان بۆ هەر مامۆستایەك كە ئەندامی یەكێتی زانایانە ،بڕی (200) لیتر نەوت بە هاوكاری هەموو ناوچە بەڕێزەكانی سەر بە لقمان (سیدصادق – هەڵەبجە –هەورامان –مەولانا خالد –تانجەرۆ –پێنجوێن ).

شایانی سوپاسە ئەم نەوتە لەلایەن بەرٍێز(پارێزگاری سلێمانی )یەوە دابین كراوە لەسەرداوای لقی شارەزوور،ئەم دیارییە تەنها رەمزێكە بۆ ڕێزگرتن و پێزانینی ڕۆڵ و پێگەی گرنگی مامۆستایان كە هەمیشە لە خزمەتی دین و میللەت و نیشتماندان ،وە هەمیشە فاكتەری چاكسازی و دروستكەری برایەتی و یەكریزی و خۆشەویستی ناو كۆمەڵگان