لە چوار مانگدا لێژنەی فەتوای هەولێر زیاتر لە (459) پرسی چارەسەركردووە

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

 

لیژنەی فەتوای هەولێر، هەموو ڕۆژانی [دووشەممە و پێنج شەممە] لە بارەگای لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لە مزگەوتی صواف دانیشتنی خۆیان بەرێوە دەبەن‌و، خەڵكانێكی زۆر سەردانی ئەم لیژنە دەكەن، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكانیان ، لە ڕێگای شەریعەتی ئیسلامەوە .

 

بەرپرسی لێژنەی فەتوای هەولێر مامۆستا مەلا ئەنوەر سێبیرانی، بە نووسراوێكی فەرمی لە بەرواری 20 / 1 / 2014 ، پێی ڕاگەیاندین كە ئاماری كار‌و چاڵاكییەكانی لیژنەی فەتوای هەولێڕ لە چوار مانگەی ڕابردوو  واتە ( 1  / 9 / 2013  تاوەكو 31 / 12 / 2013 ) زاینی .

 

بەم شێوەی خوارەوەیە:-

 

1- ( 102) كێشەی تەڵاق خواردن .

2- (53) تەلاقدان، كە نووسراو كراوە بۆ دادگای هەولێر . 

3- (45) كێشەی خولع .

4- (45) كێشەی دووبارەكردنەوەی مارەبڕین .

5- (30) كێشەی میرات .

6- (35) پرسیار دەربارەی كێشەی كرین‌و فرۆشتن

7- (50) پرسیار دەربارەی كرین كەل‌و پەل بەقیست .

8- (60) پرسیار دەربارەی سولفەی خانووبەرە .

9- (34) كێشەی شیر خواردن .

10- ( 5 ) ئیسلام بوون

 

بەم پێیە كۆی ئەم كێشەو داواكارییانەی لە لێژنەی فەتوای هەولێر یەكلایی كراونەتەوە گەیشتوتە (459) داواكاری‌و هەریەكەیان دوای بەدوادا چوون‌و گرتنەبەری رێگای شەرعی چارەسەر‌و ڕێوشوێنی تایبەتی بۆ ئەنجامدراوە .