كەلار : لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری گفتوگۆیەكی كراوەی تایبەت بە خەتەنەكردنی مێینە دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە 19/1/2014 بەئامادەبوونی شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی و ئیسلامی كوردستان و نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئافرەتان ڕێكخراوی دۆستانی گەرمیان لە هۆڵی وەرزش و لاوان لەكەلار سیمینارێكی كراوەی تایبەت بە مەسەلەی خەتەنەكردنی مێینە ڕێكخست

سەرەتای سیمینارەكە بە پیشاندانی ڕێپۆرتاژێكی دیكۆمێنتاری دەستی پێ‌ كردو پاشان نوێنەرانی ڕێكخراوەكان بەتێروتەسەلی باسیان لە مەسەلەی خەتەنەكردنی مێینە كرد

ئەمەو شاندی نوێنەرانی یەكێتی زانایان لە ڕێكخراوەكە بە ڕاشكاوی بۆچوونی یەكێتی زانایانیان خستە ڕوو لەوبارەیەوە كە خۆی لە تێڕوانینی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دەبینێتەوە .