لقی پشدەر بەشداری ئیفتیتاحی مزگەوت و مەولودی گوندی سەرخان ئەكات

بەرواری 20/1/2014 شاندێكی لقەكەمان كەپێكهاتبوو لە لێپرساوی لق م .ملااحمدی خانقا وە هەردوك كارگێڕان م.ملا علی ئاوەژەیی و م . ملاسید عبدالرحمن و لێپرسراوی ناوچەی هەڵشۆ وكاگێڕانی ناوچەكانی قەڵادزێ‌ وهەڵشۆ و سەنگەسەر و زۆربەی مامۆستایانی قەڵادزێ‌ بەشداریمان كرد لە ئیفتیتاحی مزگەوت و مەولودی گوندی سەرخان ،

كەتێیدا جەند وتارو سرود پێشكەش كران  وە وتاری لقیشمان لەلایەن لێپرسراوی لق پێشكەش كرا . كەپاش پیرۆزبایی مەولود و مزگەوت  ئەوەی دوپاتكردەوە كە بنەماڵەكانی سیكەنەو سەرخان و بەستێ‌ بەهۆی دینداری و خواپەرستیانەوە لەسەر ڕێڕەوی تصوف و پیاوچاكانەوە ناوبانگیان لەدەڤەرەكەماندا بڵاو بۆتەوە ، هیوای خواست و داوایشی كرد كە ئەم بنەماڵانە لەناو نەچن و ئەركی هەموانەو بەتایبەتیش ئەو بنەماڵانە كە بیانپارێزین و گەشەبكەنەوە .