ناوچەی هەلشۆی زانایان یادی مەولود بەرز ڕائەگرێت

بەرواری 14/1/2014 لەسەر پێشنیاری لقی پشدەرمان و بەهەماهەنگی ئەوقافی قەڵادزێ‌ وتارخوێنی ناحیەكە ناوچەی هەڵشۆی زانایانمان ئاهەنگێكی جەماوەری لەمزگەوتی گەورەی ناحیەی (هەڵشۆ) ئەنجامدا . كەتێیدا جەند وتارو سرود پێشكەش كران  ، وە وتاری لقیشمان لەلایەن لێپرسراوی لق ( م.ملا احمدی خانقا ) پێشكەش كرا . كەپاش پیرۆزبایی و بەخێرهاتنی ئامادەبوان ودەستخۆشی كردنی لەئامادەكاران تەئكیدی لەسەر ئامانج و ئەهدافەكانی ئاهەنگەكانی یادی لەدایكبونی پێغەمبەری خۆشەویستمان كردەوە لەبرایەتی و یەكریزی موسولمانان و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات و پابەندبونی زیاترمان بە سوننەت و شەریعەتە جوانەكەی ئەو سەروەرەمان ( حەزرەتی محمد ) صلی الله علیه وسلم كەیادی ئەكەینەوە .