به‌مه‌به‌ستی تاتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به یه‌كێتی زانایانه‌وه، ئه‌مڕۆ 15/9/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ست.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه‌دا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند چالاكیه‌كی گرنگی كه له مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجام درابوون، به‌تایبه‌تی ئه‌و فه‌توایانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان ده‌ركران، كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی‌و جیهانی ئیسلامی هه‌بوو.
ئینجا تیشك خرایه سه‌ر خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان، كه له (21/9/2010) ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ داندرا بۆ ئهوهیبه شێوه‌یه‌كی باش ئه‌م یاده به شكۆدارییه‌وه بكرێته‌وه.
|