لقی سلێمانی زانایان: هیوادارین هەموومان ‌درێژه‌پێده‌ری ڕێبازه‌كه‌ی قازی بین

ڕۆژی 22 / 1 /2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كه ‌پێك هاتبوون له‌ مامۆستایان عطا محمد پێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا سید طاهرو مامۆستا محمد كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕانی لق به‌شداریان كرد له ‌ساڵیادی دامه‌زراندنی (68) هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان.

مه‌راسیمه‌كه‌ به ‌چه‌ندین وتارو سروودی نیشتیمانی تایبه‌ت به‌و یاده‌ به‌ڕێوه‌چو، پاشان بروسكه‌ی پیرۆزبایی حیزب وڕێكخراوه‌كان خوێندرایه‌وه‌، له‌و مه‌راسیمه‌دا لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ بروسكه‌یه‌ك به‌شداری كردو، پاشان مه‌راسیمه‌كه‌ كۆتایی هات.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه:‌

 

 

بۆ به‌ڕێز/ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دامه‌زراندنی یادی كۆماری كوردستان

بابه‌ت / پیرۆزبایی

سڵاوی خواتان لێ بێت

له‌ ساڵیادی (68) هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به ‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك و پێشه‌وای دڵسۆز [قازی محمدی] شه‌هید به‌ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لقه‌كه‌مانه‌وه‌و له ‌ناخی دڵمانه‌وه ‌پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م گه‌لی كوردی سته‌مدیده‌ی موسوڵمان به‌ گشتی ده‌كه‌ین.

دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له‌ كات و سه‌رده‌مێكدا بوو گه‌لی كورد له ‌قۆناغێكی تایبه‌ت و هه‌ستیاردا ئه‌ژیا، بۆیه‌ دامه‌زراندن و دروستبوونی ئه‌و كۆماره‌ كوردییه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو له‌ ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌چونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی گه‌لی كوردا.

هیوادارین هه‌مووان به‌ گیانی هه‌ستكردن به ‌لێپرسراوێتیه‌وه ‌درێژه‌پێده‌ری په‌یام و ڕێبازه‌كه‌ی پێشه‌وا قازی محمدی شه‌هید بین، جارێكی تریش ئه‌ م یاده‌ له ‌خۆمان و ‌ئێوه‌ی به‌ڕێزو سه‌رجه‌م گه‌لی كورد پیرۆز ده‌كه‌ین

له‌گه‌ڵ ڕێزو حورمه‌تمان بۆ به‌ڕێزتان

                                                                                                              

 

لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

 

22/ 1/ 2014