زانايانى شه‌قڵاوه‌ یادی مه‌ولود له‌ بنكه‌ی فێركردنی قورئان ده‌كەنه‌وه‌

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20/1/2014ز وه‌ك شێوازێكی تازه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و ئه‌نجامدانی یادو بۆنه‌ ئایینیه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان هه‌لستا به‌ سازدانی زیندووكردنه‌وه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پیغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ بنكه‌ی فێركردن‌و له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز له‌ شه‌قلاوه‌ سه‌ره‌تا مامۆستا رێبوار به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ وته‌یه‌كی به‌خێرهێنانی كورتی پیشكه‌ش كرد.

پاشان مامۆستا سلێمان ملا عبد الله به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایانی شه‌قلاوه‌ وته‌یه‌كی له‌سه‌ر گه‌ره‌یی پیغه‌مبه‌ رو رۆلی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا باسكرد.

دواتر مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و رۆلیان له‌ وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست‌و زانیاری.

دواتر دیاری ناوچه‌ی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كه‌ بریتی بوو له‌ كۆمه‌لێَك په‌رتووك به‌سه‌ر ته‌واوی ئاماده‌ بوان دابه‌شكراو به‌ دابه‌شكردنی شیرینی یادی له‌ دایكبوونی پیغه‌مبه‌ر كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.

شایه‌نی باسه‌ زیاتر له‌ (60) شه‌ست ئافره‌تی قوتابی فێربوون‌و له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ئاماده‌ بوون.

 

راگه‌ یاندنی ناوچه‌ ی شه‌ قلاوه‌ ی یه‌ كیتی زانایان