بەسەرپەرشتی لقی گەرمیان ناوچەی كفری یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری بەرز ڕاگرت

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 16/ربیع الاول/1435 كۆچی بەرامبەر 17/1/2014  بەسەرپەرشتی لقی گەرمیانی ناوچەی كفری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایانی ئاینی‌و بەرپرسان‌و كەسایەتی‌و شێخانی تەریقەت‌و ژمارەیەكی بەرچاوی موسوڵمانانی شاری كفری‌و  بەبەشداری مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان‌و شاندێكی یاوەری لە مزگەوتی حاجی مەدحەتی شاری كفری ئاهەنگێگی شایستەو شكۆدار بۆ یادی لەدایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی موحممەد درودی خوای لەسەر بێت بەڕێوە چوو.

سەرەتای مەراسیمەكە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكردو، پاشان لە وتەیەكدا مامۆستا مەلا تارق هەمەوەندی بەرپرسی ناوچەی كفری یەكێتی زانایان بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كرد، ئينجا مامۆستا حەمەئەمین كەلاری بەناوی یەكێتی زانایانەوە لە وتەیەكدا پیرۆزبایی ئاراستەی ئامادەبوان‌و موسوڵمانانی شارەكە كردو هیوای خواست خوای گەورە ئەو یادە بگێرێت بە خێرو خۆشی بۆمیللەتەكەمان‌.

دواتریش مامۆستا مەلا تەها عبدالرحیم لە ووتەیەكدا تیشكی خستە سەر ژیان‌و كەسایەتی ئەو پەیامبەرە ئازیزەو، ناوبەناوی ووتارەكان بەسرودی ئاینی‌و سەلەوات لەسەر موحەمەدی سەروەر درودی خوای لەسەر بێت  لەلایەن گروپی سرودبێژانی شەپۆلەوە دەڕازینرایەوەو، بەدابەشكردنی شیرینی كۆتایی بەمەراسیمەكە هێنرا.