لقی سلێمانی بەشداری خەڵات بەخشینەكەی چەمچەكاڵ دەكات

ڕۆژی دووشەممە رێكەوتی 20-1-2014 لەسەردانێكدا لە سەر بانگهیشتی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان شاندێكی لقی سلیمانی كەپێكهاتبون لەبەڕێزان مامۆستا عەتا پێنجوێنی جێگری لق‌و مامۆستا كەریم سەرسوراوی‌و مامۆستا محمد كەڵكەسماقی كارگێڕانی لق بەشداریان كرد لە كۆڕێك كە لەلایەن لقی زانایانی چەمچەماڵەوە بەسترابوو بەمەبەستی بەخشینی (خەڵاتی ڕێزلینان)  بۆچەند لێپرسراوێكی حكومی‌و ڕێكخراوو كەسایەتی‌و نوسەر‌و ڕۆژنامەنوس‌و ڕاگەیاندكارو ڕاگەیاندنەكانی شارەكە.

شایانی  ووتنە كە بەڕیز سەرۆكی یەكێتی زانایان مامۆستا مەلا عەبدوڵا گرتكی‌و جێگرو شاندی یاوەری لەمەكتەبی تەنفیزی بەشداری كۆڕەكە بوون.

دوای كۆتایی هاتنی كۆرە كە‌و بەشداری كردن لە خوانی نیوەڕۆ  شاندی لق سەردانی لقی زانایانی چەمچەماڵیان كردو لەدانیشتنێكدا دوای پێشوازییەكی گەرم خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەسەردانەكەی شاندی زانایانی لقی سلێمانی‌و لە بەرانبەردا شاندی زانایانی سلێمانی سوپاس‌و پێزانینی خۆیان دەربڕی بەرانبەر بانگهێشتەكەی لقی چەمچەماڵ‌و هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن لەكارەكانیاندا.