ڕێكخراوی جه‌سته‌ به‌خشانی كوردستان سه‌ردانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن

ڕۆژی 23/1/ 2014 شاندێكی باڵای ڕێكخراوی جه‌سته‌به‌خشانی كوردستان كه‌پێك هاتبون له‌ به‌ڕێزان فرهاد قادر به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه‌و عادل عمرو كاك یوسف و كاك رێبوار جێگرو سكرتێری ڕێكخراوه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌مه‌ئاهه‌نگی و هاوكاریكردن سه‌ردانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانیان كرد.

سه‌ره‌تا له‌ وته‌یه‌كدا مامۆستا عه‌تا محمد پێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق به‌ ناوی به‌رپرس و ستافی لق و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فتوای باڵاوه‌  به‌خێرهاتنی كردن و  هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كه‌یاندا بۆ خواستن له‌ به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا به‌ شاندی میوانی ڕاگه‌یاند ئه‌م جۆره‌ سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگیه‌ كارێكی پێویسته‌ به‌تایبه‌ت له‌و بواره‌ی تایبه‌ته‌ به‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ڕێزتان كارێكی بوێرانه‌یه‌و هه‌نگاوێكی نوێیه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا.

دواتر شاندی میوان سوپاسی لقی سلێمانیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ و له‌ وته‌یه‌كدا ئامانجی دروستبونی ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ ئاماده‌بوان ڕوونكرده‌وه‌.

دواتر ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فتوای باڵا ڕاو بۆچونی خۆیان له‌و باره‌وه‌ خسته‌ڕوو، ئینجا بڕیار درا له‌به‌ر هه‌ستیاری  بابه‌ته‌كه‌ به‌ شێوازێكی فه‌رمی و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فتوای لق و دوای وه‌رگرتنی ڕای لیژنه‌ی فتوای باڵای زانایانی ئاینی له‌ هه‌ولێر وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌یان بدرێته‌وه‌.