لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان بەشداری كۆنفراسێكی رێكخراوی نور دە كات

سەر لە بەیانی رۆژی پینجشەممە رێكەوتی 23/1/2014  لقی شەقڵاوەی رێكخراوی نور بە هەماهەنگی لقی شە قلاوەی یەكێتی زانایان‌و ئەوقافی شە قڵاوە هەستا بە سازدانی كۆنفرانسێك لە ژێرناونیشانی ((هەوڵێك بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان لە روانگەی ئیسلامەوە)) بەرپرس‌و كارگێران‌و ژمارەیەكی بەرچاوی زانایانی ئایینی لقی شەقلاوە بەشداریان لە كۆنفڕانسەكە كرد بوو.

سە رەتای كۆنفرانسەكە بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی بە كارەكانی كرد، ووتەی رێكخراوی نور لە لایەن م/حازم خوێندرایەوە، ئینجا بەڕێز حاجی سەرباز بەرێوەبەری ئەوقافی شە قڵاوە وتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.

پاشان رێزدار مامۆستا تەحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان ووتاری لقی خوێندەوە تیایدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبوان دەست خۆشی لە رێكخراوی نور كرد هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەروەها مامۆستا یونس باویانی گرنگی بابەتەكەی لە روانگەی (قورئان، سوننە، ژیانی یاران) وەك پێویستیەكی هەنوكەیی كۆمەڵگا خستە روو، هەر لە كۆنفرانسەكەدا مامۆستا كامەران هۆكارەكانی كاڵبونەوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكانی باس كرد، ئینجا بەڕێز مامۆستا محمد كەمال قسەی لە سەر دەرهاویشتەكانی كاڵبوونەوەی پەیوەندی كۆمەڵایەتی كرد، هەروەها  مامۆستا نیاز مەلا عەزیز هەندێ‌ لە چارەسەرو شێوازەكانی بۆ پرسەكە خستەروو شایەنی باسە لە دوای پێشكەشكردنی هەر بابەتێك دەرفەت دەدرا بە ئامادەبووان بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر تەوەرەی قسە لەسەركراو.

 لە كۆتاییدا خەلاتی (سوپاس‌و رێزلێنان) پێشكەش كرا بە بەڕێزان:

1-   مامۆستا تەحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شە قڵاوەی یە كێتی زانایان.

2-   كاك حاجی سەرباز بەڕێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە.

3-   مامۆستا یونس باویانی.

4-   مامۆستا كامەران شاكر.

5-   مامۆستا محمد كمال.

6-   مامۆستا نیاز ملا عزیز.

كۆنفراسەكە بە ئەنجامدانی راپرسیەك لەسەر هەڵسەنگاندنی كۆنفراسەكە كۆتایی هات.