رۆژی هه‌ینی وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان رۆژی هه‌ینی له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كانی قه‌شه‌ی فلۆریدایان كرد له ئه‌مه‌ریكا، كه به نیاز بوو له رۆژی 11ی سپتێمبه‌ر قورئانی پیرۆز بسووتێنێت، زانایانی ئایینی كوردستانیش شان به شانی موسڵمانانی جیهان، ناڕازیبوونی خۆیان دژی ئه‌م هه‌وڵه‌ی قه‌شه‌كه ده‌ربڕی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشانه له وتاربێژانی كوردستان ده‌كات، بۆ ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان به مه‌به‌ستی دیفاعكردن له قورئانی پیرۆز، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو بۆ زانایانی ئایینی كوردستان، چونكه هه‌میشه له مێژوو به‌وه ناسراون، كه پارێزگاری له مافه ئایینی‌و نهتهوهییو نیشتیمانیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی زیاتر جێی سه‌رنجه زانایانی ئایینی كوردستان زۆر حه‌كیمانه‌و مه‌سئولانه ئیدانه‌یان كرد، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كه قه‌شه‌یه‌ك ئه‌نجامی ده‌دات، كاریگه‌ری به‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، چزنكه ئێمه هه‌میشه له كوردستان شانازی به‌وه ده‌كه‌ین، كه هه‌میشه پارێزگاری له گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵقوڵاوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه.
هه‌روه‌ك مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌كات، كه به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان به ره‌سمی ناڕازیبوونی خۆیان له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی قه‌شه‌ی فلۆریدا ده‌ربڕی.
|