زۆر به‌دوای پێنووسێك گه‌ڕام، كه به ڕه‌نگی سپی بنووسێت‌و بدوێت له‌پاكی‌و بێگه‌ردی منداڵان‌و مافه‌كانیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو پێنووسه‌كانی نووسه‌رانی دونیا له‌م ئاسته‌دا نین كه بتوانن به پێنوسێكی سپی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه سپیه‌كانی منداڵان بنووسن و بدویچن، چونكه پێنووسه‌كان به ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌نووسن، بۆیه پێنووسی هه‌ر نووسه‌رێك داماوو حه‌یرانه له‌هه‌مبه‌ر باسكردنی پاكی‌و مافه‌كانی منداڵان ، ته‌نها تاكه پێنووسێكی سپی كه بتوانێت له‌سه‌ر لاپه‌ڕه سپی یه‌كانی منداڵان بنووسێت و بدوێت: پێنووسی ئیسلامی پیرۆزه، كه ده‌توانێت زۆر به پاكی‌و بێگهردیو راست گۆیانه باس له‌مافه‌كانی منداڵان بكات‌و بۆشیان پارێزراوو مسۆگه‌ر بكات، رێكخراوی منداڵانمان زۆرن به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی منداڵان رێكخراومان هه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوه‌خۆیی دا به‌ڵام سوودی چی یه، ته‌نها لههساڵێك رۆژێك منداڵانیان بهبیردێتهوهو له‌خه‌وه قوڵهكهیان بهئاگادێنو باس له پیرۆزی‌و پاكی‌و مافه‌كانی منداڵان ده‌كه‌ن، له‌حاڵێكدا زۆرێك له منداڵان هه‌ر له‌م رۆژه‌شدا فه‌رامۆش دهكرێنو ناڵه ناڵیانه لهبرسیهتیو ههژاریو نهخۆشیو سه‌ختی ژیان، ئێمه رۆژانه ده‌بیستین و ده‌بینین كه‌چه‌نده‌ها هه‌زار منداڵ گیانی خۆیان به‌فریشته‌كان ئهسپێرنو دونیا به‌جێ ده‌هێڵن به‌ڵام رێكخراوه‌كانیش هه‌ر خه‌ریكی قسه‌ی زل زلن، هه‌ربۆیه ئاوێنه‌ی راستی‌و دروستی مافه‌كانی منداڵات ته‌نها له‌سایه‌ی ئیسلامدا ده‌بینین، به‌ڵام ئیسلامێك كه به‌ڕاستی‌و دروستی وه‌ك خۆی كاری له‌گه‌ڵ بكرێت‌و شڕۆڤه‌و شی بكرێته‌وه، نه‌وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران، كه هه‌مووجیهان له 1/6حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك ئه‌م رۆژه به‌رۆژی جیهانی منداڵان ناو ده‌به‌ن بووكه شوشه‌و گوڵاو شیرینی به دیاری به‌منداڵانی ده‌به‌خشن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و له‌جیاتی دیاری بووكه شووشه‌و شیرینی به‌منداڵانی هه‌رێمی كوردستان ببه‌خشێت، تۆپباران وئاواره‌و شه‌هیدی كردن‌و ئه‌م رۆژه‌ی بۆ گۆڕین له‌رۆژی جیهانی منداڵان بۆ رۆژی تۆپبارانكردنی منداڵانی هه‌رێمی كوردستان. |