بە ئامادەبوونی لقی پشدەر لە مزگەوتی چوارچرای شاری قەڵادزێ یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) كرایەوە

شەوی پێنجشەممە بەرواری 23/1/2014 بە ئامادەبوونی لقی پشدەری یەكێتی زانایان ئاهەنگێكی شكۆدار بۆ یادی مەولودی پێغەمبەری سەروەر (درودی خوای لەسەر بێت) لەمزگەوتی چوارچرای شاری قەڵادزێ بەڕێوەچوو.

 یادەكە كە  بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری شارەكە سازكرا چەند وتارو سرودێكی  تێدا پێشكەش  بە ئامادەبوان‌و شەیدایانی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) كراو،  وتاری لقی پشدەری یەكێتی زانایانیش  لەلایەن لێپرسراوی لق (مامۆستا مەلا ئەحمدی خانەقا) پێشكەشكراو،  وتاری لیژنەی فەتوای ناوچەكەش لەلایەن مامۆستا مەلا علی ئاوەژەیی پێشكەش بە ئامادەبوان كرا.