بەبەشداری لقی پشدەر لە مزگەوتی (شێخ عبدولكەریم عەوداڵان) ئاهەنگێكی مەلود ئەنجامدرا

شەوی چوارشەممە 22/1/2014 بەئامادەبوونی شاندی لقی یەكێتی زانایانی كەپێكهاتبوون لە (مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا‌و مامۆستا مەلا عەلی ئاوەژەیی‌و مامۆستا مەلا محمد بێگەڵاسی‌و چەند مامۆستایەكی ترو شێخ كمال الدین عەوداڵان‌و مەلا جاسم كەركوكی) ئاهەنگێكی جەماوەری لەیادی مەولودی پێغەمبەری خۆشەویستمان (درودی خوای لەسەر بێت) لەمزگەوتی  (شێخ عبدولكەریم عەوداڵان) لە ناوشاری قەڵادزێ‌ ئەنجامدرا.

 

لە مەولودەكەدا چەندین  وتارو سرود پێشكەش بە ئامادەبوان كراو، وتاری لقی پشدەریش  لەلایەن مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا پێشكەشكراو، پاشان وتاری ئەوقاف‌و مەلاجاسم پێشكەش كران‌و، بە چەند سرودێكی  ئاینی‌و دابەشكردنی شیرینی بەخێرو خۆشیەوە كۆتایی بە مەولودەكە هات.خوا لەهەموولایەكی قبوڵ بفەرموێت ....ئامین.