لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو بەشداری کردنەوەی مزگەوتی ئەستریلانی کرد

رۆژی سێشەممە 21/1/2014 بە بەشداری زۆرینەی ئەندام لق‌و بەرپرسی ناوچەکان لقی رانیەی یەكێتی زانایان کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتای كۆبونەوەكە بەچەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرپرسی لق وێڕای بەخێر هێنان دەست خۆشی لە کارو ماندووبونی ئامادەبوان ئەمانەی خوارەوەش گفتوگۆیان لەسەر کرا:

هەوڵی ئەوە بدرێ کە کەناڵی زانایان ببێ بە كەناڵێكی ئاسمانی‌و، باسی ئەو پێشوازیە گەرمەی دەڤەری بیتوێن‌و راپەڕین كرا لە ئاهەنگی یادی مەولود لەدەڤەری بیتوێن‌و، دوعا بۆچاکبونەوەی هەموو نەخۆشان كرا بە تایبەت (مامۆستاعەبدولرەحمان)هەرتەلی بەرپرسی ناوچەی بێتواتە، بەشێكی تر لە كۆبونەوەكە بریتی بوو لەوەی هانی زانایانی ئایینی بدرێ بۆ زیاتر یەکڕیزی‌و برایەتی‌و تەبایی زیاتر لە نێوانیاندا.

لەکۆتاییدا گوێ گیرا لە ڕاپۆرتی ناوچەکان.

هەرهەمان ڕۆژ شاندێکی لق بەشداری کرد لە کردنەوەی مزگەوتی حاجی برایم لە گوندی ئەستریلان، کە بنەماڵەی حاجی برایم‌و خەڵکی گوندو خێرخوازان دروستیان کرد بوو، وتەی لقی رانیەی یەكێتی زانایانیش لە لایەن مامۆستا سەید عەبدوڵا خوێندرایەوە.

شەوی دووشەممە راگەیاندنی لقی رانیە بە وتارێک بەشداری یادی مەولودی پێغەمبەری خوای كرد (درودی خوای لەسەربێت) لە مزگەوتی خێرخوازانی شاری رانیە.