له‌سه‌ر پێشنیاری لقی زانایان ئاهه‌نگی یادی مه‌ولود له‌ مزگه‌وتی ( هێرۆییان) له‌ قه‌ڵادزێ‌ ئه‌نجامدرا

شه‌وی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 56/1/2014 له‌سه‌ر پێشنیاری لقی زانایانمان و به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوی لق و ژماره‌یه‌كی مامۆساتایانی ئاینی و ئه‌وقاف و خوێندگه‌ی ئیسلامی پشده‌ر و كه‌سایه‌تی دیارو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خوشكان و برایان ئاهه‌نگێكی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئازیزوسه‌روه‌رمان حه‌زره‌تی محمد(ص) له‌مزگه‌وتی هێرۆییان له‌قڵادزێ‌ سازكرا.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا وێڕای خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده‌‌و چه‌ند سروودێكی ئایینی، هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌لا عه‌لی حاجی محه‌مه‌د هێرۆیی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وت‌و كارگێڕی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی خانه‌قا به‌رپرسی لقی پشده‌ری زانایان‌و، وتاریی ئه‌وقاف‌و خوێندنگه‌ی ئیسلامی‌و وتاری مامۆستا محه‌مه‌د سۆفی ئه‌حمه‌د هێرۆیی پێشكه‌ش كران.