له‌ فه‌یسبووك لاپه‌ڕه‌ی ساخته‌ به‌ناوی ته‌له‌فزیۆنی زانایان دروست كراوه‌

 داوی ده‌ستبه‌كاربوونی كه‌ناڵی زانایان وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵی لۆكاڵی بێ لایه‌نی تایبه‌ت به‌ زانایان‌و، به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی به‌ڕێز، كه‌ناڵه‌كه‌ هه‌ڵستان به‌ دروستكردنی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌‌و دوور له‌ هه‌موو ره‌وشتێك، كه‌سانێك هه‌ڵستاون به‌ دروستكردنی لاپه‌ڕه‌ی دیكه‌ به‌ هه‌مان ناو، كه‌ كه‌م‌و زۆر هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌ناڵی زانایانه‌وه‌ نییه‌.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ خوێنه‌رانی به‌ڕێز‌و هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ته‌له‌فزیۆنی زانایان ته‌نها یه‌ك لاپه‌ڕه‌یان هه‌یه‌‌و، جگه‌ له‌م لاپه‌ڕه‌ی خواره‌وه‌، هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ ساخته‌یه‌‌و په‌یوه‌ندی به‌ ته‌له‌فزیۆنی زانایانه‌وه‌ نیه‌.

لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی‌و دروستی ته‌له‌فزیۆنی زانایان له‌ فه‌یسبووك:

www.facebook.com/Zanayan.Channel