بنەماڵەی مامۆستا مەلا حەمیدی رەباتی بۆ سوپاسگوزاری سەردانی لقی سلێمانی دەكەن

ڕۆژی دووشەممە  27-1-2014 بەمەبەستی دە ربڕینی سوپاس‌وپێزانینی خۆیان بۆ لقی سلێمانی  براكان‌و كوڕەكانی مامۆستامەلا (حەمید ڕەباتی) كەماوەیەك لەمەوبەر بە نەخۆشیەكی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانیان كردو لەنزیكەوە بەناوی خانەوادەو گشت كوڕەكان‌و براكان‌و خزمانیانەوە سوپاس‌و پێزانینی خۆیان  دە ربڕی  بۆبەرپرس‌و كارگێڕانی لقی سلێمانی بۆ ئەو بەهاناوەچون‌و خەمخۆری‌و  هەڵوێستەی كە هەیانبووە لەیەكەم ساتی نەخۆشی مامۆستای (كۆچكردو) تاكاتی وەفاتی‌و  ڕێوڕەسمی بەخاك سپاردن‌و كۆتایی هاتن بە پرسەكەی.

لەبەرامبەردا بەڕێز مامۆستا مەلا (نەجمەدین قادر) بەرپرسی لق بەناوی خۆی‌و سەرۆكی یەكێتی زانایان مامۆستا مەلا(عەبدوڵا مەلا سەعید)‌و گشت زانایانی ئاینی‌و بەتایبەت كارگێڕانی لقەوە سوپاسی سەردانەكەی بەڕێزیانیان كرد‌و، ڕایگەیاند كەمامۆستا مەلا(حەمید) براو كەس‌وخۆشەویستی ئێمە بوو وە یەكێك بوو لەمامۆستا چالاكەكانی لقەكەمان‌و بە كۆچی دوایی بەڕێزیان كەلێنێكی گەورە لە ناو یەكێتی زانایان بەگشتی‌و لقی سلێمانی بەتایبەت دروست بوو، هیوای خواست كەخوای گەورە سەبوری‌و خانەوادەكەیان بدات‌و مامۆستای  كۆچكردوش بە بەهەشتی بەرین شادبكات.