به‌ به‌شداری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له‌ مزگه‌وتی حاجی جمیل محمد أمین ناحیه‌ی ڕزگاری ئاهه‌نگێكی مولود خوێندنه‌وه‌ ساز كرا

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

ئیواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 27/1/2014 به‌به‌شداری شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ زانایانی ئاینی و پیاوماقوڵان و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌ری پارته‌ سیاسیه‌كان و دانشتوانی ناحیه‌كه‌ له‌ مزگه‌وتی حاجی جمیل محمد امین ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار ئاهه‌نگێكی مولود خوێندنه‌وه‌ بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت سازكرا

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌ كردو پاشان هه‌رله‌یه‌كه‌ له‌ مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ومامۆستا مه‌لا سه‌یوان و مامۆستا مه‌لا عومه‌ر فارس و مامۆستا مه‌لا ئه‌مین سه‌ید محمد ووتاریان پێشكه‌ش كردو تیایدا تیشكیان خسته‌ سه‌ر گرنگی و پێویستی به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و یاده‌و چه‌ندین پارچه‌ هۆنراوه‌و سوردی ئاینی پێشكه‌ش كران و به‌دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی به‌ئاهه‌نگه‌كه‌ هێنرا