له هه‌واڵێكی دڵخۆشكهرو سه‌رنجڕاكێشدا پێگه‌ی ئه‌لعه‌ڕه‌بیه نێـت بڵاوكرده‌وه: كۆمه‌ڵێك موسڵمانی خێرخواز‌و له خۆبردوو سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاستهنگو به‌ربه‌ستێك دوای 10 رۆژی دیكه مزگه‌وتێكی خنجیلانه ده‌كه‌نه‌وه به رووی نوێژخوێنانی شارۆچكه‌ی (ئینۆفیك).
ئه‌گه‌رچی دروست كردن‌و بونیادنانی ههرمزگهوتێك بۆ خۆی خۆشی‌و سه‌ربه‌رزیه بۆ تێكڕای موسڵمانان، به‌ڵام كردنه‌وه‌و بوونی مزگه‌وت له شوێنێكی وه‌ك (ئینۆفیك) جگه له خۆشیه‌كه‌ی مایه‌ی سهرنجو تێڕامانه، چونكه ئه‌م شارۆچكه 3700 كه‌سیه كه‌وتۆته جه‌مسه‌ری باكووری گۆی زهویو له شوێنه سارد‌و به‌ڵكو به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی دونیایه‌و پله‌ی سه‌رما زۆر جار تێده‌په‌ڕێ له 40 پله‌ی ژێر سفڕهوهو هه‌رجارێكیش كه ڕۆژی لێههڵدێ تا 57 رۆژی دیكه ئاوا نابێته‌وه.
سه‌رنجڕاكێشی و سه‌مه‌ره‌یی مزگه‌وته‌كه به‌وه كۆتایی نه‌هاتووه كه ته‌نها شوێنی دروست كردنه‌كه‌ی سه‌یربێ، به‌ڵكو ناونانی مزگه‌وته‌كه كه ناویان ناوه (مزگه‌وتی كۆتایی دونیا)و هه‌روه‌ها خێرخوازانی دروستكه‌ری مزگه‌وته‌كه‌یش دڵخۆشی‌و شادی موسڵمانان زیاتر ده‌كه‌ن، كه‌هه‌ر یه‌كێكیان خه‌ڵكی شوێنێك‌و وڵاتێكنو هه‌ریه‌كێك به گوێره‌ی توانای مادی‌و مه‌عنه‌وی خۆی شتێكی بۆ مزگه‌وته‌كه ته‌رخان كردووه، یه‌كێك له‌خێرخوازان موسڵمانێكی سعوودی دانیشتووی وڵاتی كه‌نه‌دایه‌و بڕی نیو ملیۆن دۆلاری به‌خشیوه، ئه‌ندازیاری دروستكردنی مزگه‌وته‌كه‌یش كه‌سێكی عێڕاقی خه‌ڵكی شاری به‌سڕه‌یه، چه‌ندین كهسو خێرخوازی دیكه كه ناوی خۆیان نه‌داوه‌و خۆیشیان ئاشكرا نه‌كردووه، له ناویشیان ئافره‌تێكه كه تا ئێستا زیاتر له 190 هه‌زار دۆلاری داوه.
|