لقی شە قڵاوە كۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئە نجامدا

سە رلە بە یانی رۆژی یە كشەممە 26/1/2014  لقی شە قڵاوەی یەكێتی زانایان بە ئامادەبوونی زۆربەی كارگێڕو بەرپرسی ناوچەكانی كۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

لە دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئان پیرۆز بەرپرسی لق مامۆستا تەحسین خۆشناو كۆبوونەوەكەی بە ڕوی زانایانی ئامادەبوو كردەوە بە خستنەڕووی راسپاردەو پیشنیارەكانی مەكتەبی تەنفیزی‌و، پاشان تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و بەناوی زانایانی ئامادەبوو سوپاسێكی بێپایانی بەڕیوەبەرایەتی ئەوقافی شەقڵاوەی كرد بۆ ئەو تەنسیق‌و هەماهەنگیەی كە هەیەتی لەگەڵ لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان بە تایبەتی لە زیندوكردنەوەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لە سەربێت) لەم مانگەدا كە تواندرا لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان بە هەماهەنگی بەڕیوەبەرایەتی ئەوقافی شە قڵاوە یادی لە دایك بوونی پیغە مبە ر (دروودی خوای لە سەر بێت) لە هە موو شارو شارۆچكەكانی سەر بە لقی شە قڵاوەی یەكێتی زانایان بەرز رابگرن.

لە بەشێكی تری قسەكانی بەرپرسی لق دەست خۆشی لە تەواوی زانایانی ناوچەكان كرد بۆ ئەو دڵسۆزی‌و گە رم‌و گوڕیەی كە پیشانیاندا لە بەرز راگرتنی  یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لە سەر بێت).

كۆتایی كۆبوونەوەكە بە خوێندنەوەی راپۆرتی ناوچەكان‌و موناقەشە لەسەر خاڵەكان كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هات.

راگەیاندنی لقی شە قڵاوەی یەكێتی زانایان

م/یوسف علی گەرەوەیی–شەقڵاوە