دیارترین چالاکییەکانی لێژنە فەتوای رانییە لە ساڵی (٢٠١٣)

لیژنەی فەتوای لقی ڕانیە لە ماوەی ساڵی ڕابردودا چەندین بابەتی جۆراو جۆر گەیشتۆتە دەستیان، کە بەخۆشحاڵیەوە ڕۆژانی سێشەممه لە خزمەت هاوڵاتیانی دەڤەرەکەدان بۆ رابه راندنی كاره كانیان:-

كارو چالاكیەكانیشیان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

1-     وەڵامدانەوەی چەندین پرسیاری جۆراوجۆرو ڕوونکردنەوە بۆیان، کەزیاتر لە (٣٨٩) هاوڵاتی لێی سوودمەند بوون.

2-     چارەسەری کێشەی هاوڵاتیان بە گوێرەی شەرع‌و لەسەر شێوەی سوڵح‌و ئاشتەوایی بۆ زیاتر لە (٣٧) کێشە٠

3-     دابەشکردنی میرات بۆ زیاتر لە (١١) بنەماڵە٠

4-     ڕێگەپێدانی نوێژی هەینی بۆ مزگەوتی (حاجی محمد ) لە ناحیه ی سەرکەپکان‌و مزگەوتی (عمری کوڕی خگاب) لە ڕانیە گەڕەکی بنار٠

5-     چارەسەری (٥) کێشەی دیار لە نێوان چەند بنەماڵەیەكدا٠

6-     هە ڵوەشانەوەی (٦٤) گرێبەستی هاوسەرگیری ٠

7-     مارە بڕین  بۆ (٣) هاوڵاتی.

8-     گە ڕانەوەی خێزان (رجعە) بۆ 1 هاوڵاتی.

9-     جێبەجێکردنی وەسیەت نامەو نەزر بۆ (٣) هاوڵاتی.

10-   ئەمانە بە داتاو ژمارە بەرز کراونەوە بۆ مەکتەبی تەنفیزی‌و  لیژنەی فەتوای باڵا، جگە لەچەند وردە پرسیارو کێشەی بچووک  كه به ووردی باس نەکراون٠

ڕاگەیاندنی لقی رانیه‌