لە یادی مەولودی فەخری كائینات مزگەوتی ( خانەقا)ی قەڵادزێ‌ ئاهەنگێكی بەرفراوان ساز دەكات

شەوی شەممە 25/1/2014  لەمزگەوتی (خانەقا)ی قەڵادزێ‌ ئاهەنگێكی جەماوەری بەرفراوان لەیادی مەولودی فەخری كائینات حەزرەتی(محمد) (درودی خوای لەسەر بێت) سازكرا ، مەولودەكە بە قوڕئان خوێندن‌و قەصیدەی بوردەو چەند وتارو سرودێك ڕاز ێنرایەوە، لێپرسراوی لقی پشدەری یەكێتی زانایان وتارێكی  پێشكەش كردو جەختی  لەسەر بواری ڕوحی‌و خۆشەویستی ئەوپێغەمبەرە ئازیزە كردەوە‌و ئاهەنگەكانی مەولودیشی بە سەكۆیەكی بانگەوازی وەصف كردن، كەبێگومان ئەكرێ‌ سودی زۆر زۆریان هەبێت بۆ موسوڵمانان لەبواری ئاشناكردنیان زیاتر بەئاینە پیرۆزەكەیان بەگشتی‌و بەتابەتیش بەژیاننامەی پڕ نورووبەرەكەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان (درودی خوای لەسەر بێت) وەبۆ زیاتر ڕێزی سەروەرمان ئەم ئایەتانەی ڕاڤە كردن : (إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (8) لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (9)(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ).

 

 وەبە دەف لێدان‌و خوێندنەوەی  سرودو شیرینی دابەشكردن كۆتایی بەئاهەنگەكە هات.