لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەشداری فیستیڤاڵی قورئان خوێندن دەكات

ڕۆژی 30/1/ 2014 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان كەپێك هاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا نجم الدین قادر شەمساوایی بەرپرسی لق‌و مامۆستایان ئیسماعیل دێرێی‌و ملا عەتا پێنجوێنی‌و ملا عباس خدر بەشداریان كرد كە ڤیستیڤاڵی خوێندنی قورئان، كە بە بەشداری چەند قورئانخوێنێكی نێودەوڵەتی‌و، ئامادەبوونی نوێنەری حیزب‌و  لایەنە سیاسیەكان‌و جەماوەرێكی بەرفراوان لە لایەن لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد بە هاوكاری چەند كۆمپانیاو لایەنی خێرخوازی بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد صلی الله علیە وسلم سازدرا بوو ڤیستیڤاڵەكە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

دوای پێشكەشكردنی وتاری لیژنەی ئامادەكارو جەنابی وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە بروسكەیەك بەشداری ئەو ڤیستیڤاڵە قەشەنگەی كرد ئەمەش دەقی بروسكەكەیە:

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيم

(لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ)

بەڕێز / لیژنەی ئامادەكاری ئاهەنگ

بابەت /پیرۆزبایی

سڵاوی خواتان لێ‌ بێت .

بەڕێزان خۆشحاڵ وشادمانین كە ئەمڕۆ لەم مەراسیمەدا بەشدارین لە ئەنجام دانی فیستڤاڵی نێودەوڵتی قورئان خوێندن بەم بۆنە پیرۆزەوە بەناوی جەنابی سەرۆكی یەكێتی زانایان و مەكتەبی تەنفیزی ولقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و سەرجەم بەشداربوانی ئەم فیستڤاڵە پیرۆزە دەكەین لە خوای میهرەبان داواكارین بەشداربوان سەركەوتو سەرفراز بكات و ئامادەكارانی ئەم مەراسیمەش لەناوخۆودەرەوەی هەرێمی كوردستان سەربەرزو سەركەوتوبكات ونمونەی كەسانی دڵسۆز بە ئاینی ئیسلام و ئەزمونی خاكی كوردیواری هەردەم لە زیاد بوندا بێت .

لەگەڵ ڕێزوحورمەتمان بۆ هەموو لایەك ...

 

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

لقی سلێمانی