لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەشداری ئاهەنگی یادی لە دیكبوونی پێغەمبەری ئیسلام و بەخشینی ئیجازەنامەی مەلایەتی دەكات

ڕۆژی 1/2/ 2014 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان كەپێكهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا نجم الدین قادر شەمساوایی بەرپرسی لق و ملا عەتا پێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق و كارگێڕانی لق بەشداریان كرد لە ئاهەنگی یادی لە دایك بونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد صلی الله علیە وسلم و بەخشینی بڕوانامەی زانستی بە چەند فەقێیەك لە مزگەوتی محمدی حاجی ڕەشید لە شاری سلێمانی كە بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایانی ئاینی و كەسایەتی شارەكە بەڕێوەچو.

دوای پێشكەشكردنی چەندین و وتارو سرودی ئاینی لەو مەراسیمەداو بەخشینی بڕوانامەی مەلایەتی بە و فەقێیانە لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە بروسكەیەك بەشداری ئاهەنگە  قەشەنگەی كرد.

ئەمەش دەقی بروسكەكەیە:

 

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

(شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ)

بەڕێز / لیژنەی ئامادەكاری ئاهەنگ

بابەت /پیرۆزبایی

سڵاوی خواتان لێ‌ بێت .

بەڕێزان خۆشحاڵ و بەختەوەرین وا ئەمڕۆش لەم ئاهەنگە شكۆدارەداو لە مانگی هاتنە دنیای پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی پێغەمبەری ئیسلام محمد صلی اللە علیە وسلم پۆلێك گەنجی ماندونەناسی حوجرەكانی كوردستان بڕوانامەی زانستیان پێ‌ دەبەخشرێت وتاجە زێڕینەی مەلایەتی لەسەر دەكەن و دەبنە سەربازێكی دڵسۆزو غەمخۆری خاك ونیشتمانی كوردەواری ، بەو بۆنە پیرۆزەوە بەناوی جەنابی سەرۆكی یەكێتی زانایان ومەكتەبی تەنفیزی وسەرجەم ئەندامانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەكەین لە خوای گەورە داواكارین مامۆستاكان وئەم پۆلە فەقێیە سەركەوتو سەرفراز بكات بۆ خزمەت كردن بەئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕێڕەوی زانایانی پێشین و ئەزمونی خاك ونیشتیمانی كوردەواری , جارێكی تریش پیرۆزبایی خۆمان بۆ هەمو لایەك دوپات دەكەینەوە .

 

لەگەڵ ڕێزوحورمەتمان بۆ هەموو لایەك ...

  

 

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

لقی سلێمانی