لقی سۆران به‌شداری پرسه‌ی باوكی مه‌لا نجم الدین هه‌سنانی ده‌كات

راگه‌یاندنی لقی سۆران

ئێواره‌ی 2/2/2014 شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و ئه‌وقافی سۆران به‌شداریان كرد له‌ پرسه‌ی مام سعید ئه‌سعد به‌گ هه‌سنانی كه‌ ده‌كاته‌ باوكی مه‌لا نجم الدین ‌و هه‌روه‌ها برای مه‌لا سه‌دیق هه‌سنانی.

ئه‌مه‌و شانده‌كه‌ هاوخه‌می پرسه‌ی خۆی به‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو راگه‌یاندو هیوای خواست خوای گه‌وره‌ رۆحی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات‌و سێبوریش به‌ خانه‌واده‌كه‌ی بدات.

خانه‌واده‌كه‌ش له‌لای خۆیانه‌وه‌ سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی شانده‌كه‌ كرد بۆ به‌شداری كردنیان له‌ پرسه‌كه‌.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ بوون.