لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی قورئان خوێنانی نێودەوڵەتی دەكات

ڕۆژی دووشەممە 3/3/2014 شاندێكی قورئان خوێنانی نێودەوڵەتی كەپێك هاتبوون لە بەڕێزان: دكتۆر [كۆچەرعومەر ] لە كوردستان‌و [شێخ السید محمدعلی الراشد] لە كۆماری میصری عەرەبی [شێخ أحمد بن یوسف الازهری] لە بەنگلادیش‌و [شێخ عبداللطیف الوهدان ] لە كۆماری میصری عەرەبی سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانیان كرد.

ئەمەو شاندەكە لەلایەن لێپرسراووجێگرو  كارگێڕانی لقەوە پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا‌و، سەرەتا مامۆستا نەجمەددین قادر بەرپرسی لق بەناوی جەنابی سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و ستافی لقەوە بەخێرهاتنێكی گەرمی كردن‌و هیوای سەركەوتنی بۆخواستن‌و هیواشی خواست سەردانی شاندی ناوبراوو مانەوەیان لەكوردستان پەیوەندیەكی زیاتر لەنێوان گەلی كوردو گەلانی میصرو بەنگلادیش دروست بكات‌و ببێتە هۆكاری زیاترخزمەتكردن  بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و گەلی كوردو گەلانی تری ستەم لیكراو لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لەلایەن خۆشیانەوە شاندی میوان خوشحاڵی خۆیان بەسەردانەكەیان دەربڕی‌و سوپاسی گەرمی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد بۆئەو پێشوازیە گەرمەی لەشاندی ناوبراویان كرد پاشان شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.

شایەنی باسە شاندی ناوبراو بەمەبەستی سازدانی فیسیڤاڵی نێودەوڵەتی قورئان خوێندن سەردانی شاری سلێمانیان كرد بوو، كەڕۆژانی 30-31/1/2014 لە هۆڵی ڕۆشنبیری  شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر ڤیستیڤاڵەكە بەڕێوەچوو.