مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا کۆچی دوایی کرد

كه‌سایه‌تی ئاینی دیاری كوردستان مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی خانه‌قا كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی مه‌زن بوو دژی به‌عسیه‌كان، كه‌ ئه‌و كاتی له‌ مزگه‌وتی خانه‌قای شاری سلێمانی وتاری ده‌خوێنده‌وه‌‌، هه‌روه‌ها له‌ رووی ئیداریشه‌وه‌ له‌ هەر‌دوو كابینه‌ی سێیه‌م‌و چواره‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوو، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ئایینی هه‌رێمی كوردستانیش بوو، له‌ هه‌مان كاتدا خاوه‌نی كتێبخانه‌یه‌كی مه‌زن بوو.

مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ یاوه‌ری شاندێك پشكداری مه‌راسیمی به‌ خاكسپاردنی مامۆستای كرد‌و، له‌ وته‌یه‌كیدا له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵی مه‌زنی مامۆستا له‌ بواری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانی.

له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین مامۆستا بخاته‌ ژێر ره‌حمه‌تی خۆیی‌و، سه‌بووری كه‌س‌و كار‌و خانه‌واده‌كه‌شی بدات.

شایانی باسه‌ پرسه‌ی مامۆستا له‌ مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یاته‌ له‌ هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی بوو.